ته‌ندروستیی جیهان گرێكوێره‌ی گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنای به هه‌وادا كرده‌وه
وێستگه نیوزـ
ڕێكخراوی تەندروستیی جیهان دانی نا به‌وه‌ی كه كۆرۆنا به هه‌واشدا ده‌گوازرێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌كاتی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه پزیشكه‌كان له‌گه‌ڵ توشبوه‌كاندا ده‌یگرنه‌به‌ر.
گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەرێگەی هەواوە چەندین دەنگۆی بەدوای خۆیدا هێناوه و لەوبارەیەوە رێكخراوی تەندروستیی جیهان لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه: كۆرۆنا لەرێگەی هەواوە دەگوازرێتەوە، به‌تایبه‌ت لەكاتی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه پزیشكه‌كان لەگەڵ توشبوانی كۆرۆنا ده‌یگرنه به‌ر و له‌وكاته‌دا كه پرژەی هەڵگری ڤایرۆسەكە دێتە دەرەوە.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت كه ڤایرۆسی كۆرۆنا لە حاڵەتەكانی وەك ڕاهێنانی دەنگ كه گروپەكانی میوزیك ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و لە ڕیستۆرانتەكان و هۆڵەكانی ڕاهێنانی وەرزشیش ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە لەرێگەی ئه‌و پرژه بچوكانه‌ی كه له ده‌م دێنه ده‌ره‌وه.
دوای ئەوەی ژمارەیەك زانا بەڵگەیان ئاراستەی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی كرد لەسەر ئەوەی كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە هەوادا دەگوازرێتەوە، ڕێكخراوەكە دانی نا بەو ڕاستییه‌دا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بووه كه رێكخراوه‌كه پێش ده‌یوت كۆرۆنا له هه‌وادا كه‌م ده‌مێنێته‌وه و روبه‌رێكی زۆریش نابڕێت، به‌ڵام ئه‌و زانایانه گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه پرژه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ روبه‌رێكی زۆر په‌لده‌هاوێژێت.
PM:09:57:09/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 6316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت