ئه‌مریكا ترساوه و چاوه‌ڕوان بووه له‌ناو خاكی خۆیدا ئێران تۆڵه‌ی لێ بكاته‌وه
وێستگه نیوزـ
گۆڤارێكی ئه‌مریكا ناوه‌ڕۆكی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دزه‌پێكراوی بڵاوكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، به‌رپرسانی ئه‌مریكا ترساون و چاوه‌روانی ئه‌وه‌یان كردوه ئێران له‌ناو خاكی ئه‌مریكادا وه‌ڵامی خۆی بداته‌وه.
گۆڤاری National Interestی ئه‌مریكا به‌پێی راپۆرتێكی هه‌واڵگری ناوه‌ڕۆكی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه دزهپێكراوانهی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له ساڵی 1980ه‌وه ئێران نه‌یتوانیوه یه‌ك كه‌س له‌ناو خاكی ئه‌مریكادا بكوژێت، ته‌نها له‌وكاته‌شدا ئه‌و كاره‌ی كردووه كه "هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی وجودیی" لێكرا بێت.
زۆرێك له سه‌ركرده سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی گه‌وره‌یی پێگه‌ی سوله‌یمانی له‌لای ئێران و سه‌ركرده‌كانی تاران، كوژرانی سوله‌یمانیان به به‌زاندنی هێڵی سوور و هه‌ڕه‌شه له وجودی ئێران زانیوه، بۆیه چاوه‌ڕوان بوون ئێران له ناوخاكی ئه‌مریكادا تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پێشبینیانه‌وه، ئێران تۆڵه سهندنهوهكهی نه‌برده ناو خاكی ئه‌مریكا و به موشه‌كبارانكردنی بنكه و به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق كۆتایی به‌دۆسیه‌كه هێنا، گۆڤاره‌كه‌ش ده‌ڵێت ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئێران كۆتایی هاتوه، له‌وانه‌یه ئێران تۆڵه سهندنهوهكهی بۆكاتێكی دیكه هه‌ڵگرتبێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌مریكا به‌رده‌وام چاوكراوه بێت.
له 2ی شوباتی 2020، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبیی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوشت.
PM:08:59:09/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت