بەڤیدیۆ..هێزهكانی ئێران تهقهیان له دهروێشهكان كرد و شهشیان لێ بریندار كردن
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەروازەی سنوریی باشماخ ئاشكرایكرد كه شەش دەروێش بە گولـلەی هێزەکانی ئێران برینداربوون.
موختار حاجی عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەروازەی سنووریی باشماخ به سایتی روداوی راگهیاند: یەکێک لە بریندارەکان هاتووەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و پاش وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی گەڕێنراوەتەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان.
بەرپرسەکەی دەروازەی باشماخ دەڵێت، زانیارییان هەیە نزیکەی 200 دەروێشی دیکە دەیانەوێت بێنە هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام ئەوان بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاژمێر 5ی ئێوارەوە دەروازەکەیان داخستووە و رێگەنادەن هیچ کەسێك بێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.
حەسەن سەلیمی، خەلیفە و یەکێک لە شوێنکەوتووانی شێخ محەممەدی کەسنەزانی کە ئەمڕۆ لە دەروازەی باشماخەوە هاتوەتە هەرێمی کوردستان و رایگهیاندوه كه دوو کەس برینداربوون و یەکێکیان گەڕێنراوەتەوە بۆ ئێران و ئەوی دیکەشیان گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی، ئەو شایەتحاڵە باسی لەوەش کرد، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان "پێشوازییان لێکردوون" و سوپاسگوزاری ئەوەن.
رۆژی 4ی تەممووزی 2020، شێخ محەممەدی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی رێبەری تەریقەتی قادری لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
بڕیارە سبەینێ رۆژی هەینی 10ی تەمموزی 2020 تەرمی شێخ محەممەد کەسنەزانی لە ئەمریکاوە بگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان و لە سلێمانی مەراسیمی بەخاکسپاردنی بەڕێوەبچێت.
بهوبۆنهیهشهوه پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەسەدان دەروێش و شوێنكەوتوی شێخ محەمەدی كەسنەزانی لەكۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مەرزی باشماخیان بڕی و بێ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتنە قەزای پێنجوێن، دواتر بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بۆ ماوەی 24 كاتژمێر داخرا و هاتووچۆكردن تێدا قەدەغەكرا.
PM:07:53:09/07/2020
ئهم بابهته 7164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت