سەدان دەروێش کەره‌نتینەی باشماخیان شکاندو بەبێ پشکنین بەرەو سلێمانی هاتن

‌دیمەنی هاتنی دەروێشەکان

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
بەمەبەستی پێشوازیكردن لەتەرمی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی، بەهەزاران دەروێش لەكۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بێ پشكنینی كۆرۆنا هاتنە هەرێمی كوردستان.

بڕیارە نیوەڕۆی سبەینێ تەرمی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی بگاتەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی و دواتر بەخاك بسپێردرێت، سەرچاوەیەك لەدەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بەوێستگە نیوزی راگەیاند، لەنیوەڕۆی ئەمڕۆوە نزیكەی پێنج هەزار دەروێش لەرۆژهەڵاتی كوردستانەوە لەسنوری باشماخەوە هاتوونەتە ناو قەزای پێنجوێن بەبێ پشكنین داخڵ بوون، لەدیوی ئێران تەقەیان لێكرا و برینداریشیان هەیە، بنەماڵەی شێخ محەمەد كەسنەزانیش كەسیان نەهاتوون بۆ پێشوازییان، بەڵكو ئەو دەروێشانە بەشێوەی سەربەخۆ هاتوون.

هاتنی ئەو دەروێشانە لەكاتێكدایە هەرێمی كوردستان بەتایبەتیش پارێزگای سلێمانی رۆژانە زۆرترین تووشبووی كۆرۆنای تێدا رادەگەیەندرێت.




PM:02:53:09/07/2020


















ئه‌م بابه‌ته 5888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو