ژنێك له كاتی شووشتنی به‌رده‌رگا به ته‌زووی كاره‌با گیانی له ده‌ستدا
ناحیەی دێرەلوک.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
له‌ناحیه‌ی دێره‌لوكی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی ژنێك له‌كاتی شووشتنی به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌یان ته‌زووی كاره‌با لێی دا‌و گیانی له ده‌ستدا.
په‌یامنێری وێستگه نیوز له قه‌زای ئامێدی رایگه‌یاند: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2020، ژنێك له كاتی شووشتنی به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌یان له ناحیه‌ی دێره‌لوك، ستوونی كاره‌بای به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان كاره‌بای چووه‌ته‌سه‌ر و ئه‌و ژنه‌ش ده‌ستی به‌ری كه‌وتووه.
وتیشی: "له ئه‌نجامدا ژنه‌كه ته‌زووی كاره‌با لێی داوه و له شوێنی رووداوه‌كه گیانی له ده‌ستداوه".
په‌یامنێری وێستگه نیوز، روونیشیكرده‌وه: ئێستا ته‌رمی ئه‌و ژنه گوازراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی نۆژداری له نه‌خۆشخانه‌ی ئامێدی.
PM:02:08:09/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت