کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران لە سلێمانی دیاریکرا


وێستگە نیوز ـ
ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا، لە رۆژی یەکشەممە 12ی ئەم مانگەوە، دەوامی گشت دامودەزگا حکومییەکان دەستپێبکاتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ته‌مموزی 2020، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد، تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، دەوامی سەرجەم فەرمانگەکان لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووە دەستپێدەکاتەوە، هاوکات هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل بۆ ناو بازاڕ لە سەنتەری شار بە رێکار و خۆپارێزی تەندروستییەوە ئاسایی دەبێتەوە.

دەقی بڕیارەکان:

ئەمڕۆ 2020/7/9 لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، پاڵپشت بە بەیانی ژمارە 42ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاریدا بە:

1- بەردەوامبوون لەسەر ئەو خاڵانەی لە گشتاندنی ڕۆژی (2020/7/3)ی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا دیاریکراون، (جگە لەو خاڵانەی لەم گشتاندنەدا دیاریکراون).

2- لە ڕۆژی یەکشەممە 2020/7/12 وە دەوامی فەرمیی گشت دامودەزگا حکومیەکان بەپێی بڕیارو مەرج و ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکانی پێشتر ڕاگەیەندراون، دەستپێدەکاتەوە.

3- هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا لە ڕۆژی 2020/7/12 وە بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان ئاسایی دەکرێتەوە.

4- سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بەشی لابردنی زیادەڕەویی شارەوانیی بەپێی یاساو ڕێنماییەکان ڕێکاری پێویست بەرامبەر هەر سەرپێچی و لادان و زیادەڕەوییەک دەگرنەبەرو ئەرکی هەموو هاووڵاتیان و دامودەزگا حکومییەکان و دامەزراوە دادوەرییەکان و کەرتی تایبەتە هاوکارو هەماهەنگیان بن.

5- لە ڕۆژی شەممە 2020/7/11 وە تاقیکردنەوە وەزارییەکانی 12ی ئامادەیی دەستپێدەکات، بۆ باش بەڕێوەچوونی کەشی تاقیکردنەوەکان و لەسەر پێشنیازی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بەسوپاسەوە موەلیدە ئەهلیەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەکاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا، کارەبای پێویست لە ڕۆژو ماوەی دیاریکراوی تاقیکردنەوەکاندا بۆ خوێندنگاو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین دەکەن.

No photo description available.

 


PM:12:39:09/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو