شه‌كیلا زەحمەتکێش دوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت
شەکیلا زەحمتکێش
وێستگه نیوز ـ
ژنێكی گه‌نج له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ناوی شه‌كیلا زه‌حمه‌تكێش به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا ئه‌وه‌ش دوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی.
ئاژانسی هه‌واڵی كوردپا بڵاویكرده‌وه، دوێنێ چوارشەممە 8ی ته‌مموز، ژنێکی گه‌نج بە ناوی شەکیلا زەحمەتکێش، تەمەن 25 ساڵ خەڵکی گوندی (تین) سەر بە بەخشی باینگانی شاری پاوەی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەو ژنە لاوە، بەهۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه دەستی دابووە خۆکوژی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئاژانسه، شەکیلا زەحمتکێش، پێشتر ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو، بەڵام دواتر بەهۆی کێشە لەگەڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا ببووەوه.
AM:09:13:09/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 33856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت