خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كاندید ده‌كات
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی کاینی وێست، ڕاپەری ئه‌مریكی و مێردی کیم کارداشیان، ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فزیۆنیی ئه‌مریكا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا كاندید بكات، خانمه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ و نمایشكارێكیش هاته ناو كێبڕكێكه و ده‌یه‌وێت بچێته سه‌ر كورسییه‌ه‌ی تره‌مپ.
پاریس هیڵتۆن، خانمه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ و نمایشكاری جلوبه‌رگی ئه‌مریكا لە هه‌ژماره‌كانی حۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاجیاكان بە فۆتۆشۆپ وێنه‌كانی خۆی به‌جۆرێك ده‌ستكاریكردووه كه به حساب له كۆشكی سپیدایه و له‌سه‌ر مێزی سه‌رۆكایه‌تی كه ئێستا تایبه‌ته به دۆناڵد تره‌مپ، پاڵكه‌وتووه.
هیڵتۆن ده‌ڵێت" پاش بیرکردنەوەیەکی زۆر بۆی ده‌ركه‌وتووه كه کۆشکی سپی پێویستی بەڕێکخستنەوەی ژنانە هەیە، هه‌ربۆی بڕیاریداوه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتووی ئه‌مریكا بكات و بۆ ده‌ستكردن به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش، لەژێر ناوی "پاریس بۆ سەرۆکایەتی" ده‌ستی به رێكلام كردن كردوه.
پاریس هیڵتۆن له 17ی شوباتی 1981 له‌دایكبوه و لەگەڵ ئەوەی لە تیڤییەکان و وەک نمایشکاری جلوبەرگ و گۆرانیبێژ کاری کردوه و خاوه‌نی گروپه هۆتێلەکانی هیڵتۆنه له ئه‌مریكا.
PM:09:33:08/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 5260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت