لە هەولێر کەسێک برایەک و زڕدایکی خۆی کوشت
فۆتۆ: پۆلیسی هەولێر
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵسابوو به كوشتنی براو زڕدایكی خۆی ده‌ستگیر كراوه و دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، پاش یٔاگاداركردنەوەیان لە روودانی شەڕێك لە نێوان بنەماڵەیەكدا لە كۆمەڵگای قوشتەپە و كوژرانی دوو كەس لە شەڕەكەدا، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد.
ئه‌وه‌شی وتووه: "دوای شه‌ش كاتژمێر و لە كاتژمێر چواری بەیانی، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ع.ج.یٔـ) دەستگیر كرد، كە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەڵسابوو بە كوشتنی برا و زڕدایكی خۆی".
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: تۆمەتباری ناوبراو، دانی ناوه بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان بەند كرا و درایە دادگا.
PM:06:06:08/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 5280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت