رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان هۆشدارییه‌كی نوێ ده‌دات
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان هۆشدارییه‌كی نوێی دا و رایگه‌یاند كه هه‌موو كه‌سێك له جیهاندا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێت و ڤایرۆسه‌كه دانیشتوانی جیهانی كردوه به كۆیله‌ی خۆی.
تیدرۆس ئه‌نۆم گیبریسۆس، سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان رایگه‌یاند "كۆرۆنا به‌خێرایی بڵاوده‌بێتاه‌وه و هێشتا نه‌گه‌یشتوه‌ته لوتكه، هه‌موو كه‌سێكیش بۆی هه‌یه تووشی كۆرۆنا ببێت، چونكه ڤایرۆسه‌كه دانیشتوانی هه‌موو جیهانی كردوه‌ته كۆیله‌ی خۆی".
له ئاماژه‌یه‌كیشدا بۆ په‌تا كوشنده‌كه‌ی ساڵی 1918ی ئیسپانیا كه ملیۆنان كه‌سی كوشت، سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت كه ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌ك زیاتره جیهان په‌تای وا كوشنده‌ی به‌خۆوه نه‌بینیوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماریا ڤان كیرخۆڤ، سه‌رۆكی یه‌كه‌كی نه‌خۆشییه نوێیه‌كان و نه‌خۆشییه‌كانی ئاژه‌ڵ له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی "ده‌مانه‌وێت تواناكانی خۆمان زیاتر بكه‌ین له‌سه‌ر چۆنێتی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له هه‌فته‌ی داهاتوشدا راگه‌یه‌ندراوێك له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، تائێستا له جیهاندا 11 ملیۆن و 957 هه‌زار و 412 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش شه‌ش ملیۆن و 903 هه‌زار و 988 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 546 هه‌زار و 783 كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
PM:12:08:08/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت