عیراق.. 118 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستدا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 426 کەس لە عیراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 118 كه‌سیش به هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له ده‌ستداوه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 7ی ته‌مموزی 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا11 هه‌زار و 813 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام دوو هەزار و 426 کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون و 118 کەسیش گیانیان لەدەستداوە هەروەها هه‌زار و 511 کەسیش چاکبوونەتەوە.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، تا ئێستا 64 هەزار و 701 کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 36 هەزار و 252 کەس چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 685 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هه‌روه‌ها بارودۆخی 396 توشبووش ناجێگیره.
هــ. ر
PM:06:24:07/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1896
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت