پەرلەمان: مانگانە دوو ملیار دۆلار بەهۆی موچەخۆری بندیوار و دوو موچە بەهەدەر دەدرێت


وێستگەنیوز-

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی مستەفا کازمی لەبەردەم ژمارەیەک ئاستەنگی گەورەدایە کە ئەوانیش بریتین لە کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان و هێشتنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت، هەروەها چارەسەرکردنی پارەی بەهەدەردراو لە موچەخۆری بندیوار و دوو موچە کە لە مانگێکدا دەگاتە 2 ملیار دۆلار یەکێکی دیکەیە لە کێشەکان.

لەوبارەیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاندوە، پەرلەمانی عێراق ماوەی 60 رۆژی دیاریکردوە بۆ ئەوەی حکومەت پڕۆژە یاسای چاکسازی پێشکەشی پەرلەمان بکات، لەگەڵ ئەوەشدا کە رەنگە هەندێ کەس  و لایەن نەخوازن چاکسازی بکرێت، بەڵام ناردنی پڕۆژەکە و پەسەندکردنی دەبێتە پشتیوانێکی یاسایی بەهێز بۆ سەرۆک وەزیران.

حکومەتی عێراق کۆی خەرجییەکانی لە مانگێکدا بۆ دابینکردنی موچە بریتییە لە پێنج ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، بەگوێرەی راپۆرتی لیژنەی دارای بەشێکی پارەی موچە کە بە دو ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت بۆ موچەخۆری بندیوار، دوو موچە و کەسانی نایشتە بەهەدەر دەدرێت و پێوێست دەکات حکومەت چاکسازی لەم کەرتەدا دەستپێبکات.


AM:09:35:07/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت