یەکگرتوو: پێوەری سەرکەوتنی ئەم حکومەتە چارەسەرکردنی پرسی موچەیە



وێستگەنیوز-
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو رایگەیاند، هەمو کابینەیەکی حکومەت کاتێک دەستبەکاردەبێت، چارەسەرکردنی پرسێک دەبێتە پێوەری ھەلسەنگاندنی، بۆ حکومەتی هەرێمیش لە ئێستادا چارەسەرکردنی پرسی موچە پێوەری سەرکەوتنیەتی نەک شتی دیکە.

هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ھەر کابینەیەکی نوێی حکومی کە دەستبەکاردەبێت، چارەسەر کردنی پرسێکی سەرەکی دەبێتە پێوەری ھەلسەنگاندنی بۆ دیاریکردنی پلەی شکستی یان سەرکەوتنی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێوەری ھەلسەنگاندنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم چارەسەر کردنی پرسی موچەیە نەک شتی دیکە.


PM:10:52:06/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 4376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت