له‌ عیراق هه‌زار و 796 توشبونی نوێی كۆرۆنا تۆمار كرا و 94ی دیكه‌ش گیانیانله‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر رابردوودا له‌ شاره‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان دوو هه‌زار و 796 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 94 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ ئاماری 24 كاتژمێری رابردوودا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ توشبوه‌ نوێیه‌كان له‌ شاره‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقن و له‌ سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوكیش توشبوی نوێ تۆمار كراون، به‌جۆرێك له‌ سلێمانی 234 و له‌ هه‌ولێر 31 و له‌ دهۆك 2 و له‌ كه‌ركوك 88 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ هه‌ر له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 688 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و جگه‌له‌ شاره‌كانی به‌غدا و ناوه‌ڕاست و باشور، له‌ سلێمانی 102 كه‌س و له‌ هه‌ولێر 70 و  له‌ كه‌ركوكیش 103 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 94 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 10یان له‌ سێمانی و دوو توشبوو له‌ هه‌ولێر و دووی دیكه‌ش له‌ كه‌ركوك.

به‌ گشتی له‌ عیراق 62 هه‌زار و 275 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 567 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 34 هه‌زار و 741یش چاكبونه‌ته‌وه‌.


PM:03:55:06/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت