هه‌په‌گه‌ ژماره‌ی سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كانی توركیای بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
هێزەکانی پاراسنتی گەل رایگەیاند، لە چالاکییەکانیاندا لە حەفتانین و چەلێ 13 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.


ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ته‌مموزی 2020، هێزەکانی پاراسنتی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لە چالاکی هێزەکانیاندا لە دژی سوپای تورکیا لە ماوەی سێ رۆژدا، لە حەفتانین و چەلێ 13 سەربازی تورکیا کوژراون.

باس لەوەشکراوە، لە چالاکییەکانی هێزەکانی گەریلا لە دژی سوپای تورکیا، لە دوو بۆ پێنجی ئەم مانگە ئەو سەربازانە کوژراون، بەڵام ئاماژە بە زیانەکانی گەریلا نەکراوە.

لە 15ی مانگی رابردوودا، سوپای تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر هەرێم فراوان کرد و ناویشی لێناوە ئۆپەراسیۆنی "چنگی پڵنگ"، بەو هۆیەشەوە لە سنووری پارێزگای دهۆک سوپای تورکیا هێزی تایبەتی جێگیرکردوە.

لەلایەکی دیکەوە، لەسەر هێرشەکانی تورکیا، وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، كارتی زۆریان بەدەستەوەیە بۆ ئەوەی بەرامبەر پێشێلكارییەكانی توركیا بەكاری بهێنن، گرنگترینیان كارتی ئابوورییە، هەروەها یاسا نێودەوڵەتییەكانیش دەستەبەری مافی عیراق دەكه‌ن و دەكرێت پەنا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ببەن.

هــ. ر


AM:09:40:06/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو