سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان، بەشی شەهیدانی هاووڵاتیی و زیندانی سیاسی کە شایستەیان ماوە لەگەڵ دەزگای گشتی ئاسایش دابەشدەکرێت.


وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووه‌، سبەینێ سێشەممە 7ی تەمموزی 2020، مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی شەهیدان، بەشی شەهیدانی هاووڵاتیی و زیندانی سیاسی کە شایستەیان ماوە لەگەڵ دەزگای گشتی ئاسایش دابەشدەکرێت.

هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی چوارشەممە 8ی ته‌مموز، مووچه‌ی وەزارەتی پەروەردە له‌ دەرەوەی شار خەرج دەکرێت، هه‌روه‌ك رۆژی پێنجشەممە 9ی ته‌مموز مووچەی وەزارەتی پەروەردە له‌ ناوشار خەرج دەکرێت.

دابەشکردنی مووچە لەکاتێکدایە، رۆژی 21ی مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان بە رێژەی 21٪ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم کەمکرایەوە.

نزیکەی 60 رۆژە مووچە دابەشنەکراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا لە مانگی رابردوودا بڕی 400 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد، دواتر حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک قەرزی لە کۆمپانیاکان کردووە و بڕێکی زۆری پارەکەی بەغدای بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە تەرخان کردووە، بەو هۆیەوە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.

هــ. ر

 


AM:09:29:06/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 9216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو