شەش هاووڵاتیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە


وێستگە نیوز ـ
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا شەش هاووڵاتیی کورد کە سێ کەسیان ژن و یەکێکیان مێرمنداڵ بووە لە شارەکانی پیرانشار، مەریوان، سنە، ئیلام و کرماشان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی هەینی 3ی ته‌مموزی2020، مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ئەمیر ئەرسەلان تاک، بە هۆی کێشەی خێزانی و لە رێگای بەکارهێنانی چەک خۆی کوشتووە.

رۆژی پێنجشەممە 12ی پووشپەڕ و 2ی ته‌مموز، لە شاری کرماشان، ژنێکی گەنج بە ناوی ئەسرین سەحرایی بە هۆی کێشەی خێزانی و کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی لە رێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی سێشەممە 10ی پووشپەڕ،30ی حوزه‌یرانی 2020، ژنێکی تەمەن 29ساڵی خەڵکی ئیلام بە ناوی سمەیە قەجەڕی بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە.

ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕ، (29ی حوزه‌یران) لاوێکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوی فەخرەدین مەحموودی، بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، ژنێکی تەمەن 35 ساڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی سەمیرا لە گوندی هەجمنەی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

رۆژی یه‌كی پووشپەڕ و لە شاری سنە، پیاوێک بە ناوی حەسەن مەولانایی بە هۆی کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هــ. ر
 


AM:09:17:06/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو