هاوڵاتییهكی كورد له سێداره درا
فۆتۆ: هەنگاو
وێستگه نیوز ـ
سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی كوردی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کراوە و سەرەتای بەهاری ئەمساڵیش هاووڵاتییەکی لوڕستانی لە سێدارە درا کە هەواڵەکەی میدیایی نەکراوەتەوە.
بە پێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، سزای سێدارەی هاووڵاتییهكی كوردی خهڵكی كرماشان بهناوی حوسێن جەلاوەند، لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن جەلاوەند کە دانیشتووی تاران بووە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی" کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو و لە بەندی سێی بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج راگیرابوو.
لە لایەکی دیکەوە، رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاندووە: رۆژی شەممە 18ی حوزهیران هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای لوڕستان بە ناوی "محەمەد جەوانمەرد، لە سێدارە دراوە کە هەواڵی لەسێدارەدرانی تا ئێستا له لایهن دهزگاكانی راگهیاندنهوه بڵاونهكراوهتهوه.
ناوبراو تەمەنی 38 ساڵ و خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە، کە بە تۆمەتی کوشتنی به ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
AM:08:35:06/07/2020
ئهم بابهته 1520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت