به‌زمه‌كانی دوای كه‌ره‌نتینه
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی به‌ریتانیا رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به خۆپاراستن به كۆرۆنای ئاسانتر كرد و باڕ و كافتریا و قاوه‌خانه و یانه شه‌وانه‌كان و شوێنه گشتییه‌كانی كرده‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی هاوڵاتیان پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانه‌وه.
هه‌ر له‌دوای بڕیاره‌كه، گه‌نجێكی زۆر له كوڕان و كچان، روویان له باڕ و بازاڕ و یانه شه‌وانه‌كان كرد و ده‌ستیان به خواردنه‌وه كرد و بێ پاراستنی دووریی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆبه‌دوور را‌گرتن له یه‌كتر، كه‌وتنه سه‌ر شه‌قه‌مه‌كان.
بۆ پاراستنی ئاسایش پۆلیسی به‌ریتانیا ژماره‌یه‌كی زۆر له كارمه‌نده‌كانی خسته ئه‌ركه‌وه و ده‌وترێت كه ژماره‌ی پۆلیسه‌كان زیاتر له‌وه بووه كه بۆ ئێواره‌ی ساڵی نوێ، ده‌خرانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی زۆر خواردنه‌وه‌ی گه‌نجان و پابه‌ند نه‌بوون به رێنمانییه‌كانه‌وه، چه‌ندین شه‌ڕ و رووداوی نه‌خوازراو روویدا.
پۆلیسی به‌ریتانیا پێی وایه كه به‌هۆی پێشێلكردنی رێنماییه‌كانه‌وه، هاتنی شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا مسۆگەرە و ره‌نگه دووباره ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسه‌كه زیاتر بكات و خه‌ڵكێكی نوێ په‌تاكه بگرن كه تائێستا نه‌یانگرتووه.
PM:11:29:05/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 32940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت