مەترسی کەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی چارەسەرکرا


وێستگەنیوز-

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ بۆڕی سەرەکی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە سلێمانی شکا، دەستبەجێ کار بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە کراوە و لە ئێستادا بەشێکی وێستگەکە خراوەتەوە کار و لە سبەینێوە کێشەی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەر دەبێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەسوپاسەوە بەهیممەتی بەڕێوەبەرو ئەندازیارو تەکنیکارو کارمەندانی دڵسۆزو خۆنەویستی بەڕێوەبەرێتیی ئاوی سلێمانی و وێستگەی ئاوی سەرچنار، ئەمڕۆ دوای جیاکردنەوەو ڕاگرتنی ئەو بەشانەی زیانیان بەرکەوتووە، دەست بە چاکردنەوەی بۆری سەرەکیی گواستنەوەو دابەشکردنی ئاوی سلێمانی کرا.

ئەوەش هاتوە،  بەشێوەیەکی کاتیی و بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بێئاونەبن بۆ ماوەیەکی درێژ، جوامێرانە بەشێکی گرنگیی وێستگەکە خراوەتەوە کار و لە سبەینێوە کێشەی زۆر شوێنی سلێمانی چارەسەر دەبێت.

پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشکردوە،  دوای تەرخانکردنی بوجەی فریاگوزاریش لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی داراییەوە کەلەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە داواکراوە، هەوڵی چارەسەرکردنی تەواوی شکان و خستنەوەگەڕی وێستگەو هێڵەکان دەدرێت.


PM:11:16:05/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 4680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو