له 11ی سێپتێمبه‌ر رزگاری بوو، كۆڤید 19 كوشتی
وێستگه نیوزـ
ستیڤن كوپه‌ر، هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكییه و له روداوه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 وێنه‌یه‌كی گیراوه كه له داڕمانی تاوه‌ری بازرگانیی جیهانی راده‌كات و رزگاری ده‌بێت، به‌ڵام له دواجار له په‌تای كۆرۆنا ده‌ربازی نه‌بوو و ئه‌مساڵ به كۆرۆنا مرد.
كوپه‌ر ئه‌ندازیارێكی بواری كاره‌بای ئه‌مریكا بووه و له روداوی هێرشكردنه‌سه‌ر هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی له نیویۆرك ته‌مه‌نی 60 ساڵ بووه رزگاری بووه، به‌ڕێكه‌و فۆتۆگرافه‌رێك وێنه‌ی ئه‌وانه‌ی گرتوه كه له روداوه‌كه هه‌ڵدێن و كوپه‌ر یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی كه له‌وێنه‌كه‌دا ده‌رچووه.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019 و له ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا، كوپه‌ر باری ته‌ندروستیی تێكچووه و نه‌شته‌رگه‌ریی مێشكی بۆكراوه، له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له ئه‌مریكا، ئه‌و رزگاربوه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید 19) بوو، له 28ی ئازاری 2020یش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
رۆژی 11ی سێپتەمبەری ساڵی 2001 بە فڕۆکە هێرشکرایە سەر چەند باڵەخانەیەکی بازرگانی لە واشنتن و نیۆرک و پەنسلڤانیا و زیاتر لە 3 هەزار کەس کوژران و برینداربوون.
کۆڤید - 19 ڤایرۆسێکی نوێی کۆرۆنایە، سەرەتا لە ناوچەی هووبی له شاری ووهانی ناوەڕاستی چین سەری هەڵدا و دواتر بە خێرایی بە جیهاندا بڵاوبوەوە و تائێستا له جیهاندا زیاترله 11 ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و 531 هه‌زار كه‌سیش به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:09:56:05/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت