راوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق دەستیلەکارکێشایەوە


وێستگەنیوز-
سالار مەحمود، راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، دوای دەستبەرکاربونی بۆ ماوەی ساڵێک و حەوت مانگ لە پێگەکەیدا ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر رەزامەندی خۆی دەستیلەکارکێشاوەتەوە.

سالار مەحمود، راوێژکاری بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە رایگەیاند، "دوای دەستبەکاربوونم وەک راوێژکاری سەرۆک کۆماری عیراق لە 2019/1/1 تا لە رۆژی 2020/6/30 بەویستی خۆم دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەشی بەڕێز بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراقی فیدراڵ پێشکەش کرد".

ئەوەش هاتوە، "بە سوپاسەوە سەرۆک کۆمار دەستلەکار کێشانەوەکەی قبوڵ کرد. وە سوپاسی متمانەی دەکەم لە ماوەی کارکردنمان، بەهیوای سەرکەوتن بۆ تیمی کوردستان لەبەغداو بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلەکەمان".

سالار مەحمود رونیدەکاتەوە لە 2020/6/30ەوە لەو بەرپرسیارێتیەدا نەماوە، بەڵام وەکو خۆی دەڵێت، "هەمیشە لەهەر جێگەو پێگەیەکدا بم هیواو ئامانجم تەنیا خزمەتکردنی کوردو کوردستانە".


PM:08:46:05/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو