تەندروستی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 267 توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە و 12 حاڵەتی مردنیش هەبوە، کۆی گشتی توشبووانی پەتاکەش گەیشتە حەوت هەزار و 315 کەس.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردود 267 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە کە بەم شێوەیە بووە، هەولێر 31 کەس، سلێمانی  129 کەس، گەرمیان 78 کەس، راپەڕین 20 کەس، هەڵەبجە 7 کەس و لە دهۆکیش 2 توشبووی نوێ تۆمارکراوە.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 172 توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە بە گوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بووە، هەولێر 70 کەس، سلێمانی 54 کەس، گەرمیان  33 کەس، هەڵەبجە 5 کەس و لە راپەرێنیش 10 کەس چاکبوونەتەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، لە دوێنێوە 12 کەسی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە بەم شێوەیە بوو:(8 سلێمانی، 2 گەرمیان)، (هەولێر 2) کەس.

تائێستا لە هەرێمی کوردستان حەوت هەزار و 315 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 692 کەس چاکبوونەتەوە و 252 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


PM:08:16:05/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو