هه‌ولێر.. دوو رودواوی هاتوچۆ گیانله‌ده‌ستدانی سێ كه‌سی لێكه‌وته‌وه
دیمەنی هەردوو روداوەکە
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو رووداوی هاتوچۆ له سنوری پارێزگای هه‌ولێر رویاندا و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دووانی دیكه‌ش بریندار بوون.
فازل حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه روداوی یه‌كه‌م کاتژمێر 3ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر رێگای سەرەکیی هەولێر بەحرکە لەنزیک ئەتکۆنز رویداوه و تیایدا ئۆتۆمبلێ: له جۆری بی ئێم ده‌بلیوی تایبەت بەهۆی تیژرۆییەوە کۆنترۆلی لەدەستداوه‌و خۆی کێشاوه بەدواوەی ماکسیمایەکی تایبەت.
دوتاریش بی ئێمه‌كه بلواری ناوه‌ندیی شه‌قامه‌كه‌دا كه‌وتووه و خۆی کێشاوه بەستونێکی کارەبادا و دواتر چوه‌ته سایدی به‌رامبه‌ر و خۆی کێشاوه بە کرۆلایەکی تایبەت کە لەسایدی خۆی بەرەو ناوشار هاتووه.
ده‌شڵێت كه لە ئەنجامی روداوەکە دووکەس گیانیان لەدەستداوه و دووی دیكه‌ش برینداربون و خودی شۆفێری بی ئێمەکەش کە هۆکاری کارەساتەکەیە، لەروداوەکە گیانی لەدەستداوە.
سه‌باره‌ت به روداوی دووه‌میش، فازل حاجی ئاشكرایكردوه، کاتژمێر4ی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر رێگای سەرەکیی هەریر-قەندیل لە نزیک گوندی ئافریان باهەلگرێکی گەورە بەهۆی تەقینی تایەی پێشەوەی کۆنترۆلی لەدەستداوه و خۆی کێشاوه بە گادرێلە راگرەکانی شەقامه‌كه و دواتریش وه‌رگه‌ڕاوه.
به‌هۆی روداوه‌كه‌وه شوفێری بارهه‌ڵگره‌کە گیانی لەدەستدا وەزیانێکی زۆری مادیش بەر بارهەلگرو رێگاوبانەکە کەوتووه.
PM:06:57:05/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 7204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت