كوڕی سه‌رۆك كۆمارێكی پێشووتری عیراق كۆچی دوایی كرد
نه‌بیل عه‌بدولره‌حمان عارف
وێستگه نیوزـ
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ كوڕ عه‌بدولره‌حمان عارف سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عیراق له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن كۆچی دوایی كرد.
نه‌بیل عه‌بدولره‌حمان عارف، كوڕی عه‌بدولره‌خمان محه‌مه‌د عارف جومه‌یلی، سێیه‌م سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ی ته‌مموزی 2020 له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن كۆچی دوایی كردووه، میدیاكانی ئوردن ئاماژه‌یان به‌وه نه‌داوه كه كوڕه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری پێشووتر نه‌خۆش بووه یان هۆكاری مردنه‌كه‌ی چی بووه.
عه‌بدولره‌حمان عارف سێیه‌م سه‌رۆك كۆماری عیراق بوو كه له 16ی نیسانی 1966 بووه سه‌رۆك كۆماری عیراق و له 17ی ته‌مموزی 1968 له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌وكاته‌ی سه‌ربه حزبی به‌عس كوده‌تای به‌سه‌ردا كرا.
دوای هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر كۆشكه‌كه‌ی، حزبی به‌عس ئه‌و سه‌رۆك كۆماره‌ی ناچار كرد له‌به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی خۆی و خێزانه‌كه‌ی له‌ژیاندا، واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت و ئه‌ویش ئه‌و كاره‌ی كرد، دواتر خۆی و خێزانه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی مه‌نفا كران بۆ شاری ئیسته‌نبوڵ.
له‌دوای ئه‌وه‌ی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشووی به‌عس ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست، مۆڵه‌تی هاتنه‌وه‌ی پێدا، عه‌بدولره‌حمان عارفیش له سه‌ره‌تای ساڵانی 1980 گه‌ڕایه‌وه عیراق.
دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق عه‌بدولره‌حمان عارف دووباره تووشی ئاواره‌یی بووه و رووی له ئوردن كرد و له 24ی ئابی 2007 له‌وێ كۆچی دوایی كرد و له گۆڕستانی سوپای عیراق له شاری مه‌فره‌قی ئوردن به‌خاك سپێردرا.
عه‌بدولره‌حمان عارف سه‌ربه عه‌شیره‌ی جومه‌یلی بووه و برای عه‌بدولسه‌لام عارف بووه كه ئه‌ویش سه‌رۆك كۆماری عیراق بووه، عارف خاوه‌نی دوو كوڕ بووه و كوڕه گه‌وره‌ی ئه‌فسه‌ر بووه له هێزی ده‌ریایی سوپای عیراق و ئه‌م كوڕه‌شی ناوی نه‌بیبل بووه كه ئه‌مڕۆ له ئوردن كۆچی دوایی كرد.
PM:05:38:05/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 6792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت