هەپەگە: لە حەفتەنین نۆ سەربازی توركیا كوژران


وێستگەنیوز- رەڤەند گوهەرزی

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل HPG لە سەر دوایین چالاكی گەریلاكانیان راگەیاندوو لە حەفتەنین 9 سەرباز و لە چەلێ 4  سەربازی توركیا كوژران.

لە راگەیەندراوێكی ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل HPG ـدا هاتووە، هێزەكانیان لە گردی بێریڤان و دۆپشك و شەشدارا لە ناوچەی حەفتەنین چالاكیان لە دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردوە، لە ئەنجامی چالاكیەكانی گەریلاكانی هەپەگە نۆ سەربازی سوپای توركیا كوژراون، لە سنوری قەزای چەلێ سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگیش چوار سەرباز كوژران و دوو سەنگەری سەربازیش خاپۆركران.


PM:03:49:05/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو