ژنێك دوای لێدانی لەلایەن براكەیەوە، گیانی لەدەستدا


وێستگە نیوز-

ژنێك لەلایەن براكەیەوە كە پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتنە دوای لێدانی گیانی لەدەستداوە و پۆلیسی هەڵەبجەش رایدەگەیەنێت، روووداوەكە لەسەر كێشەی خێزانی بووە و تۆمەتبار دەستگیركراوە.

رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، كاتژمێر 3.30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێك گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە كە تەمەنی 32 ساڵە ژنی ماڵە و دانیشتووی پارێزگای سلێمانییە، پاش لێكۆڵینەوە دەركەوت لەلایەن برایەكی تەمەن 34 ساڵییەوە كە پیشەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتنە و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە لێی دراوە و لەپارێزگای سلێمانی، پاش هێنانەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە و گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتن مردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە لەبنكەی پۆلیسی هەڵەبجە بۆ رووداوەكە رێكخراوە، تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادیی هەڵەبجە كراوە و تۆمەتباری رووداوەكە دەستگیركراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و بەپێی ماددەی یاسایی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی بەبڕیاری دادوەر بەندكراوە.


PM:03:34:05/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو