باری ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ك تووشبووی كۆرۆنا له هه‌ولێر ناجێگیره
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، 18 تووشبووی كۆرۆنا ته‌ندروستیان ناجێگیره و به‌تووندی نیشانه‌كانی كۆرۆنایان هه‌یه.
د. بژار مو‌سا، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له ئێستادا 579 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كانن و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، له‌و ژماره‌یه ته‌نها 18 نه‌خۆش، ته‌ندروستیان ناجێگره و نیشانه‌كانی كۆرۆنایان به‌تووندی هه‌یه.
به‌وته‌ی د. بژار مو‌سا، له‌و 18 نه‌خۆشه‌ی ته‌ندروستیان ناجێگیره، پێنج نه‌خۆشیان له‌ژێر چاودێری چڕدان و دوو نه‌خۆشیش له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردن.
ئه‌وه‌شی زیادكرد: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا وایكردوه ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له هه‌ولێر كه‌مببێته‌وه.
AM:10:45:05/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت