پارێزگای كه‌ركوك چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
شانەی قەیرانەکانی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، لە کاتژمێر 4ی ئێوارەوە تا 5ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆ هەڵگیرا، دەشڵێت، "لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتە پشوو دەبێت". 


دەقی بڕیارەکان:

1. قەدەغەی هاتوچۆ لەکاتژمێر 5ی بەیانی بۆ کاتژمێر 4ی ئێوارە هەڵگیرا.

2.  سەرجەم دەروازەکانی کەرکوکـ بەرووی پارێزگاکانی دیکەدا بەداخراوی دەمێنێتەوە.

3. رۆژانی یەکـشەممە و دووشەممەی هەفتە کرا بەپشوو، لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکان.

4. دەوامی فەرمانگەکانی کەرکوکـ 25٪ دەبێت.

 


AM:08:38:05/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت