یەکگرتوو: وەزارەتی دارایی وتەندروستی لە ئاست هەڵەبجەدا کەمتەرخەم بوون


وێستگەنیوز-
سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتوو رایگەیاند، هەردوو وەزارەتی تەندروستی و دارایی لە ئاست مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای ھەڵەبجە کەمتەرخەم بوون و نەیاتوانیووە لانی کەمی پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەن.

هادی عەلی، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرەی خۆی لە تویتەر باسی لەوەکردوە، هەردوو وەزارەتی تەندروستی و دارایی لە ئاست مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و دابینکردنی لانی کەمی پێداویستییەکان بۆ ئەو شارە کەمتەرخەم بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دابیننەکردنی لانی کەمی ھاوکاری دارایی و دەرمان وکەرەستەی پزیشکی پێویست بۆ ئەو پارێزگایە جێگای پرسیار و نیگەرانیە.

ئەوە لە کاتێکدایە بەرپرسانی ئیدارەی هەڵەبجە نیگەرانن لە دابیننەکردنی بودجەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ پارێزگاکەیان و ئەوەش کاریگەری لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵە خۆپارێزییەکان دروستکردوە.





PM:11:48:04/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو