تەندروستی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری تایبەت بە کۆرۆنای راگەیاند



وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 204 توشبووی نوێی و 268 حاڵەتی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە و 9 حاڵەتی مردنیش هەبوە، کۆی گشتی توشبووانی پەتاکەش گەیشتە حەوت هەزار و 48 کەس.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردود 204 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە کە بەم شێوەیە بووە، هەولێر 25 کەس، سلێمانی  108 کەس، گەرمیان 68 کەس و لە دهۆکیش 3 توشبووی نوێ تۆمارکراوە.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 268 توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە بە گوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بووە، هەولێر 32 کەس، سلێمانی 183 کەس، گەرمیان  6  کەس، هەڵەبجە 36 کەس و لەدهۆکیش 11 کەس چاکبونەتەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، لە دوێنێوە 9 کەسی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە بەم شێوەیە بوو:(8 سلێمانی، 1 گەرمیان)

تائێستا لە هەرێمی کوردستان حەوت هەزار و 48 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 520 کەس چاکبوونەتەوە و 240 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


PM:09:16:04/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو