چهمچهماڵ..له روداوێكی هاتوچۆدا ماتۆڕسوارێك گیانی لهدهستدا
دیمەنی روداوەکە
وێستگه نیوزـ
ئەمڕۆ روداوێکی هاتوچۆ له ناحیهی شۆڕشی سهربه قهزای چهمچهماڵ له سنوری پارێزگای سلێمانی له نێوان ماتۆڕسکیلێک و بارهەڵگرێکدا رویدا و بههۆیهوه شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند، رووداوەکە لە بەردەم پشکنینی چەرموو لە ناحیەی شۆڕش لەنێوان ماتۆرسکیلێک و بارهەڵگرێکدا رویداوە.
شەریف رەحیم، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵیش ئاشكرایكرد ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە گەنجێکی تەمەن 23 ساڵانە و روداوەکەش لە گەڕەکی قادرکەرەمییەکانی ناحیەی شۆڕش رویداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "رێكارە تایبەتەکان گیراونەتەبەر و لە ئێستادا تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە."
PM:06:32:04/07/2020
ئهم بابهته 1516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت