وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق گیانله‌ده‌ستدانی 106 كه‌سی دیكه‌ی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر رابردوودا له‌ شاره‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان دوو هه‌زار و 334 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 106 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ ئاماری 24 كاتژمێری رابردوودا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ توشبوه‌ نوێیه‌كان له‌ شاره‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقن و له‌ سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوكیش توشبوی نوێ تۆمار كراون، به‌جۆرێك له‌ سلێمانی 143 و له‌ هه‌ولێر 39 و له‌ دهۆك 5 و له‌ كه‌ركوك 61 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ هه‌ر له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 688 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و جگه‌له‌ شاره‌كانی به‌غدا و ناوه‌ڕاست و باشور، له‌ سلێمانی 47 كه‌س و له‌ هه‌ولێر 41 و له‌ كه‌ركوكیش 27 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 106 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌شتیان له‌ سێمانی و حه‌وتی دیكه‌ش له‌ كه‌ركوك.

به‌ گشتی له‌ عیراق 58 هه‌زار و 354 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 368 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 31 هه‌زار و 77یش چاكبونه‌ته‌وه‌.


PM:05:50:04/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت