دوای پێنج رۆژ لە خنکانی تەرمی گه‌نجێك دۆزرایەوە

‌فۆتۆ: تایبەت بە وێستگە نیوز

وێستگەنیوز ـ رەڤەند گوهەرزی

ئەمرۆ تەرمی هاوڵاتی کەریم خان ئیسماعیل سورچی، تەمەن 25 ساڵ کە دانیشتووی گوندی سومەلیانی سەر بە ناحیەی دارەشەکرانی سنووری قەزای خەباتە کە لەنزیك پردی چەمە خنکا بوو دوای پێنج رۆژ دۆزرایەوە.


شەیەتحاڵێت بەناوی سەڵاح گۆران، بە وێستگەنیوزی راگەیاند: ماوەی پێنج رۆژبوو تەرمی ئەو هاوڵاتیە ونببوو، کەلە رووباری زێی گەورەدا لە نزیك پردی چەمە خنکابوو.

وتیشی: "ناوبراو لە کۆمپانیایەك کاری دەکرد لەسەر رێگای نێوان هەولێر _ دهۆك، لەدوای نیوەرۆ چوه‌تە سەر زێی گەورە بەهۆی نەشارەزایی لەرووباردا خنکاوە".

ئاماژە بەوەشکرد، ئەمرۆ تەرمەکەی بەهاوکاری هاوڵاتیان و تیمی غەواسی خەبات دۆزرایەوە، دواتر رەوانەی پزیشکی دادی دەکرێت لەشاری هەولێر.

هــ. ر


PM:02:24:04/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 1384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو