وه‌زیری په‌روه‌ورده له باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12 بڕیاریدا
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
وێستگه نیوز ـ
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 11/07 تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەسیپێدەکات و 08/08/2020 کۆتییان دێت.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی بە گرتنەبەری رێکارەکانی تەندروستی بەڕێوەدەچن.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بارودۆخی كۆرۆنا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12 ئه‌نجامده‌درێن و تاقیكردنه‌وه‌كان رۆژی 11ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كه‌ن.
وتیشی: "دەبێت هەموو قوتابیان ماسک بپۆشن، بەڵام دەستکێش ئارەزوومەندانە دەبێت، بۆ ئەوەش ماسک بۆ قوتابیان دابینکراوە هەروەها هەموو ئامادەکارییەکانمان کردووە کە ئاڵوگۆڕی کاغەز و پێنووس و پێداویستییەکانی دیکە لە نێوان قوتابیان نەکرێت".
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاشکرایکرد، "ئەمساڵ زیاتر لە 144 هەزار قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن".
ئالان حه‌مه سه‌عید هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ئامانجیان لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، داهاتووی قوتابیانە و هەموو ئامادەکارییەکیشیان كردووه.
PM:02:09:04/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت