تۆپخانەکانی تورکیا دوو ناوچە لە سنوری زاخۆ تۆپباران دەکەن


وێستگە نیوز ـ رەڤەند گوهەرزی
بەدرێژایی شەوی رابردوو تۆپخانەکانی سوپای تورکیا چیای خامتیر و شاقوڵی لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەربە قەزای زاخۆیان تۆباران كرد.

زێرەڤان موسا، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار بە وێستگە نیوزی راگەیاند: کاتژمێر دوو و چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 4ی ته‌مموز، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا چیای خامتیر و شاقوڵی-یان لە سنووری ناحیەی دەرکار تۆپباران کرد.

وتیشی: "دوێنێش لە سێ کاتی جیاواز چیای شاقوڵیان تۆپبارانکرد".

ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی باشووری کوردستان لە حەفتەنین لە سنوری قەزای زاخۆ پێی نایە رۆژی 19ـم لەبەر مەترسی بۆردومانی بەردەوام چەند گوندێك لەو دەڤەرە چوڵکراون.


PM:12:29:04/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو