بههۆی كهمی كارهبا دانیشتوانی ناحیهی بازیان خۆپیشاندانیان ئهنجامدا
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکان
وێستگه نیوز ـ
بەهۆی کەمی کاتژمێرەکانی کارەباوە، بەشێک لە هاوڵاتیانی ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان دەکەن.
لهو بارهوه بەشداربوویەکی خۆپیشاندانەکەی بازیان رایگەیاند، "پێشتر جۆزەی 20 ئەمپێڕییان بۆ بەستوین و بەڵێنیانداوە کارەبامان باش ببێت، بەڵام ئێستا کەمتر لە 12 کاتژمێر کارەبامان دەدەنێ".
ئهو هاوڵاتییه ئاماژهی بهوهشداوه: بەرپرسان و حکومەت لەسەر داهاتی بازیان دەژین، کەچی بچوکترین خزمەتی دانیشتووانەکەی ناکەن.
بەشداربوویەکی دیکەی خۆپیشاندانەکەش رایگەیاند: "بەهۆی خراپی کارەباکەمانەوە نە گڵۆپم ماوە و نە تەلەفزیۆن، نەخۆشمان هەیە لە ماڵەوە و بەبێ کارەبا ناتوانین بژین".
ئەوەشی وت: "داوامان ئەوەیە کارەباکەمان وەک پێشتر لێبکەنەوە کە 24 کاتژمێر هەمانبوو، بەڵام بە فرت و فێڵ کردیان بە کەمتر لە 12 کاتژمێر".
لە ماوەی رابردووشدا، لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم و بازیانیشدا، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە بەرامبەر نەبوونی هەلیکار و خزمەتگوزارییەکان بەڕێوەچوو.
هــ. ر
PM:12:14:04/07/2020
ئهم بابهته 1312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت