دوو بوومه‌له‌رزه‌ له‌ سنووری سلێمانی روویدا


وێستگه‌ نیوز ـ
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عیراق رایگه‌یاند، دوو بومه‌له‌رزه‌ له‌ سلێمانی روویانداوه‌ و هاوڵاتیان هه‌ستیان پێكردوه‌.


له‌ رایگه‌یاندراوێكدا ده‌سته‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌ شه‌وی رابردوو كاتژمێر 10 و 44 خوله‌ك بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌دوری 21 كیلۆمه‌تر له‌ رۆژئاوای قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له‌ پارێزگای سلێمانی روویداوه‌‌.

ئاشكراشیكردوه‌ هێزی بومه‌له‌رزه‌كه‌ چوار پله‌ بوه‌ و هاوڵاتیان هه‌ستیان پێكردوه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌ر شه‌وی رابردوو كاتژمێر 9 و 34 خوله‌ك بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ هه‌مان ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌‌ رویدا، كه‌ گوڕه‌كه‌ی 3.5 پله‌ بوو.

 


AM:09:41:04/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو