مه‌سرور بارزانی: سێ زمان ده‌زانم و هه‌وڵ فێربوونی زمانی تریش ده‌ده‌م
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم
وێستگه نیوز ـ
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زرانی هه‌رێمی كوردستان له درێژه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری هاوڵاتییاندا، ژماره‌ی منداڵه‌كانی و ئه‌و زمانانه‌ی ده‌یانزانێت و ده‌توانێت قسه‌یان پێ بكات ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، سێ زمان به‌باشی ده‌زانێت و هه‌وڵی فێربوونی زمانی دیكه‌ش ده‌دات.
مەسرور بارزانی، لە لاپه‌ڕه‌كانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییه‌كانی فەیسبووک و ئینستاگرام وەڵامی بەشێکی تر لەو پرسیارانەی دایەوە کە له‌لایه‌ن هاووڵاتییان ئاڕاستەی کرابوو.
مه‌سرور بارزانی، له وەڵامی پرسیاری پلانی حکومەت بۆ کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی دەڵێت: "ئەگەر بیرتان بێت لەسەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەکەمان ئێمە جەختمان لەوە کردەوە کە پێویستە سەرچاوەکانی داهات لەناو هەرێمی کوردستان زۆر بکرێن و تەنها پشت بە داهاتی نەوت نەبەستین، لەوکاتەدا باسمان لەوە کرد کە پێویستە کەرتی کشتوکاڵ، گەشتوگوزار و پیشەسازی گرنگی پێبدرێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو کەرتانە وتی: "لە سەرەتای دەستبەرکابوونمانەوە لەگەڵ وەزیرە بەڕێزەکان لە کابینەی حکومەت کە لەسەر ئەم کەیسانە ئیش بکەین و چۆن بتوانین پەرەیان پێبدەین، هەندێک هەنگاویشمان هاوێشتووە، بۆ نموونە بودجەیەکی دیارییکراو تەرخانکراوە بۆ دروستکردنی ژمارەیەک بەنداو، هەروەها بودجەمان تەرخان کردووە بۆ دروستکردنی سێ سایلۆی گەورە بۆ وەرگرتنەوەی بەروبوومی جووتیاران".
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: ئەوان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی ئەم کەرتانە فراوان بکرێن و گرنگییان پێ بدرێت، لە هەمان کاتیش‌دا پەیوەندییان بە وڵاتانی دەرەوەش کردووە کە بازاڕی دەرەکیش بۆ بەروبوومی ناوخۆ بدۆزنەوە و هەندێک نموونەشیان ناردووە بۆ وڵاتانی دەرەوە وەک تێست ئەم بازاڕە بۆ جووتیاران و بەرهەمهێنەرانی ناوخۆ بدۆزنەوە.
مەسرور بارزانی داوای لە هاووڵاتییان کرد بایەخ بە بەرهەمی ناوخۆ بدەن، له‌و رووه‌وه ده‌ڵێت: "ئێمە بەردەوام دەبین، بەڵام زۆریش دەمێنێتەوە لەسەر خواست و ویستی هاووڵاتییان، داواتان لێ دەکەم ئێوەش گرنگی زیاتر بە بەرهەم و بەروبوومی ناوخۆیی بدەن، و ئێوە دەتوانن زیاتر یارمەتی جووتیاران و پیشەسازانی هەرێمی کوردستان بدەن، بۆ ئەوەی بەیەکەوە بتوانین ئەم کەرتانە بەرەو پێشەوە ببەین".
مەسرور بارزانی لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە چەند زمان دەزانێت و بە نیازی فێربوونی زمانی دیکە نیت وتی: "من سێ زمان بەباشی دەزانم کە کوردی و ئینگلیزی و فارسییە، عەرەبیش تێدەگەم و ئەگەر بەتەنها بم لەوانەیە بتوانم ئیشوکارەکانی خۆشم بەڕێوەببەم، بەڵام حەزم لێیە زۆر باشتر فێری زمانی عەرەبی ببم، ئەگەر کات و دەرفەت هەبێت حەزم لێیە فێری زمانی فەرەنسیش ببم".
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە وەڵامی ئەوەی کە چەند منداڵت هەیە دەڵێت: "من چوار منداڵم هەیە، کچێک و سێ کوڕ، دوویان لە قۆناغی یەکەمی زانکۆن و دووەکەی دیکەش هێشتا لە قوتابخانەن و هەموویانم زۆر خۆش دەوێت".
جێی ئاماژەیە ماوەیەک بەر لە ئێستا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، لە پۆستێکدا داوای له هاووڵاتییان كردبوو پرسیاری لێبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامیان بداته‌وه.
مه‌سرور بارزانی له پۆسته‌كه‌یدا كه له هه‌ردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک و ئینستاگرام، به هه‌ریه‌ک له زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزیی بڵاویكردبووه‌وه، داوایكردبوو له رێگه‌ی هاشتاگی #لێم_بپرسە پرسیاره‌كانی ئاڕاسته بكرێت و نووسیبووی "هه‌وڵ ده‌ده‌م له ماوه‌یەکی نزیکدا بەڕێگەی ڤیدیۆ وه‌ڵامی هه‌ندێک له پرسیاره باوه‌كان بده‌مه‌وه".
AM:08:40:04/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت