به‌وێنه..روداوێكی هاتوچۆ گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی هه‌شت كه‌سی لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
لەسەر ڕێگای دەربندیخان-کەلار روداوێكی هاتوچۆ له جۆری پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبیل‌دا رویدا و به‌هۆیه‌وه شۆفێری یه‌كێك له ئۆتۆمبیله‌كان گیانیله‌دنه‌ستدا و هه‌شتی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان وێنه‌كانی روداوه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاشكرایكرد و كه روداوه‌كه سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای دەربندیخان-کەلار لەبەردەم چێشتخانەی تونی بابا کەدەکەوێتە نزیک ناوچەیگەزەڵا رویداوه.
ده‌شڵێت كه روداوه‌كه له‌جۆری پێکدادان بووه لەنێوان دوئۆتۆمبێل له جۆری تۆیۆتا پیکاب دەبڵ و ئاڵتیما، تۆیۆتاكه بەئاراستەی کەلار بۆ دەربندیخان ڕۆیشتوەو ئۆتۆمبێلی بەرامبەریش لە دەربندیخان بەئاڕاستەی کەلار ڕۆیشتوه، لەپاش ئەوەی ئاڵتیماکە کۆنترۆڵی لەدەستداوه، چوه‌ته‌سەرسایدی بەرامبەر و خۆی كێشاوه به تۆیۆتا پیکابەکەدا.
هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هه‌شت کەس له‌ناو هەردوئۆتۆمبێلەکەدا برینداربوون، لەپاش گەیاندنیان بەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی نیسان ئاڵتیماکە گیانی له‌ده‌ستدا.
PM:10:39:03/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت