به‌وێنه..ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له عه‌فرین رویدا و بریندار هه‌یه
وێستگه نیوزـ
لە شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان بۆمبێك ته‌قییه‌وه و برینداری لێكەوتەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ی ته‌مموزی 2020، بۆمبێك لەنزیك خوێندنگای میسلۆن لەشاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان تەقییه‌وه.
بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكان ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه بووه‌ته‌هۆی برینداربوونی دوو كه‌س.
له‌دوای ئۆپراسیۆنه‌كانی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان، شاری عه‌فرین كه‌وتوه‌ته ژێر ده‌ستی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی كه هاوپه‌یمانی توركیان و ناوبه‌ناو له‌و شاره ته‌قینه‌وه و توندوتیژی رووده‌دات.
PM:09:56:03/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت