وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان 187 توشبوی نوێ له شاره‌كانی هه‌رێم تۆمار كراون.
راشیگه‌یاندوه كه توشبوه نوێیه‌كان 39 توشبوو له هه‌ولێر و 89ی دیكه‌ش له سلێمانی و گه‌رمیان و راپه‌ڕین و 5یش له دهۆك تۆمار كراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرایكردوه كه هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا هه‌شت حاڵه‌تی مردن له سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان تۆمار كراوه.
تائێستا له هه‌رێمی كوردستان شه‌ش هه‌زار و 844 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 252 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 231یش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:08:02:03/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2988
جار خوێنراوه‌ته‌وه