سه‌رۆ وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و هه‌ر ئه‌مڕۆش سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ دیاریكرا
جان کاستێکس، سەرۆک وەزیرانی نوێی فەرەنسا
وێستگه نیوزـ
ئیدوارد فیلیپ، سەرۆک وەزیرانی فه‌ره‌نسا و كابینه‌ی حکومەتەکەی دەستیان لەکارکێشایەوە، هه‌ر ئه‌مڕۆش سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ دیاریكرا و بۆشایی ئیداری له وڵاته‌كه‌دا دروست نه‌بوو.
ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا دوای چەند كاتژمێرێك لە دەستلەکارکێشانەوەی ئیدوارد فیلیپ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا، جان کاستێکس-ی به سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکەی دەستنیشانکرد.
دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری وڵاتەکە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری، بەتایبەتی بۆ باشترکردنی ئابووریی وڵاتەکە لەپاش کۆرۆنا.
ئێدوارد فیلیپ چەند رۆژێک پێش ئێستا وەک سەرۆکی شارەوانیی شاری لاهاڤەر هەڵبژێردرایەوە و له‌وانه‌یه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه بێت كه ببێتە رکابەرێکی بەهێز به‌رامبه‌ر ماکرۆن.
بڕیارە لە ساڵی 2022دا ئیمانوێل ماکرۆن بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا بکات، چاوەڕوانیش دەکرێت کە قەیرانی تەندروستی و ئابوری کاریگەرییان لەسەر دەنگدەرانی ماكرۆن هەبێت.
PM:06:45:03/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت