به‌ڤیدیۆ..ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ناو كارگه‌یه‌كی یاریی ئاگرین له توركیا رویدا
وێستگه نیوزـ
له ناو كارگه‌یه‌كی دروستكردنی یارییه ئاگرینه‌كان له باكوری توركیا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره روویدا و به‌هۆیه‌وه 101 كه‌س كوژران و بریندار بوون، ده‌شوترێت كه رێكراوێك به‌ناوی "نه‌وه‌كانی ئاگر" كارگه‌كه‌یان ته‌قاندوه‌ته‌وه.
كارگه‌كه ده‌كه‌وێته‌ی پارێزگای ساکاریا له تورکیا و کاربەدەستانی تورکیا رایانگەیاند لە کارگەکەدا نزیکەی 200 کرێکار هەبوون، هاوكات چەتین ئۆکتای، پارێزگاری ساکاریا رایگەیاند، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە تەقینەوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 97ی دیکەش برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە. .
ئاژانسێکی هەواڵیی سەر بە پارتیی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاماژە بەوە دەکات، رێکخراوێک بە ناوی "نەوەکانی ئاگر" کارگەیەکی گەورەی دروستکردنی فیشەکی ئاگرینی لە ناوچەی هەندەک لە شاری ساکاریا تەقاندوەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵی ئەو ئاژانسەی سەر بە پەکەکە کارگەکە بە تەواوی سوتاوە و دەنگی تەقینەوەی کارگەکە لە دوریی زیاتر لە 50 کیلۆمەترەوە بیستراوە.
PM:05:59:03/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3956
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت