تەندروستی سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لەمیدیاكان دەكەن لە بری بڵاوكردنەوەی بەردەوامی مردووانی كۆرۆنا، گرنگی بەچاكبوانیش بدەن.
شێخ عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەپەیامێكدا داوایكردووە هەمووان بەشداربن لە ڕەواندنەوەی ئەو ترس و دڵەڕاوكێیەی كە بەهۆی تەنها جەختكردنەوە لەسەر ئاماری گیان لەدەستدان دروستبووە لەسلێمانی و ئاماری چاكبوونەوە زۆر درەنگ ڕادەگەیەنرێت، بۆیە داوا دەكەن هەمووان زیاتر گرنگی بە چاكبووەكان بدەن بۆ باری دەروونی خەڵك كە زۆر ماندوون.
جێی ئاماژەیە لەماوەی مانگی رابردووەوە تائێستا رۆژانە تووشبووانی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی گیان لەدەست دەدەن و لەبەرامبەریشدا 867 تووشبوو چاكبوونەتەوە.
PM:03:39:03/07/2020
ئهم بابهته 5264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت