پارێزگای سلێمانی رێنمایی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەردەكات

‌د.هەڤاڵ ئەبوبەكر

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

وا بڕیارە سبەینێ لیژنەی ئۆپەراسیۆنی پارێزگای سلێمانی چەند رێنماییەكی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەربكەن.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، سبەینێ لەلایەن لیژنەی ئۆپەراسیۆنی پارێزگای سلێمانییەوە رێنمایی بۆ نوێ چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەردەكەن و ئاماژەی بەوەكرد، دەبێت بزانن لایەنی تەندروستی چی داوا دەكات و دۆخی فەرمانگەكانیش چۆنە، ئەو كاتە رێنماییە نوێیەكان دەردەكەن.

بەهۆی مەترسی زیاتری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ماوەی دوو هەفتەیە پشووی فەرمی لەدام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم لەپارێزگای سلێمانی پەیڕەو دەكرێت، هەروەها رێگە بەهاتووچۆی ئوتومبیلیش بۆ نێو سەنتەری شاری سلێمانی نادرێت.


AM:10:54:03/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 5896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت