زانیاری نوێ سەبارەت بەكۆبوونەوەی بارزانی و بافڵ تاڵەبانی


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بافڵ تاڵەبانی لەهاوینەهەواری پیرمام كۆبوونەتەوە و مەبەستی سەرەكیشیان شكاندنی بەستەڵەكی نێوان هەردوو حیزب بووە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەسەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەوێستگە نیوزی راگەیاند، رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی كردووە و دوور لەچاوی میدیاكان كۆبوونەتەوە و ئامانجی كۆبوونەوەش شكاندنی ئەو بەستەڵەك و ساردییەیە كە لەنێوان هەردوو حیزبدا دروستبووە و پاشان تاوتوێی دۆخی ئێستای كوردستان و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداد.

جێی ئاماژەیە لەكۆنگرەی رۆژنامەوانی دوێنێ وەفدی باڵای یەكێتی و گۆڕان كە لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، وێستگە نیوز پرسیاری ئەو سەردانەی بافڵ تاڵەبانی بۆ لای بارزانی لە د.سۆران جەمال تاهیر كرد،  ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی كرد، بەڵام ناوبراو رەتیكردەوە سەردانی لەو شێوەیە ئەنجامدرابێت و رایگەیاند، تائێستا هیچ كۆبوونەوەیەكی فەرمی لەنێوان حیزبەكەیان و پارتیدا نەكراوە.

سەردانەكەی بافڵ تاڵەبانی بۆ لای بارزانی، لەكاتێكدابوو هەمان رۆژیش بافڵ تاڵەبانی سەردانی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كرد.


PM:12:11:02/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 25252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو