فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گونده‌كانی بناری چیای گاره بۆردومان ده‌كه‌ن
دیمەنی بۆردومانەکە.. فۆتۆ: وێستگە نیوز
وێستگه نیوز ـ
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندەكانی بناری چیای گاره له سنووری ناحیه‌ی دێره‌لوكی سه‌ر به پارێزگای دهۆك بۆردومان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ترس و دڵه راوكێی له‌ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروست كردووه.
په‌یامنێری وێستگه نیوز ئاشكرای كرد، له ئێستادا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به سه‌ختی بۆردومانی گونده‌كانی بناری چیای گاره ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بۆردومانه‌كه نزیكه له ره‌ز و باخی هاوڵاتییانه‌وه، ئه‌مه‌ش ترس و دڵه راوكێی لای خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروست كردووه.
په‌یامنێری وێستگه نیوز، ئه‌وه‌شی زیاد كرد، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئه‌مه دووه‌م جاره له‌مڕۆدا بۆردومان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌كان نازانرێت.
AM:11:29:02/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت