شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی فەریق جەمال ئیمینکی، سوپا سالاری پێشمەرگە بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی عیراق کۆدەبێتەوە.

 
به‌پێی زانیارییه‌كان، شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بڕیارە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی عیراق کۆببنەوە، پێشتریش لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان رایگەیاندبوو، لەو کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی عیراق باسی چەند پرسێک دەکرێت، لەوانە کاری ھاوبەش و ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و چەندین پرسی دیکەی سەربازی.
 
بە مەبەستی هه‌ماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عیراق، وەزارەتی پێشمەرگە لیژنەیەکی هه‌ماهەنگی دروستکردووە، تا ئێستا ئەو لیژنەیە دووجار لەگەڵ هێزە عیراقییەکان کۆبووەتەوە کە دوایین کۆبوونەوەیان لە 2ی حوزەیرانی 2019 بوو، لیوان قارەمان ئاماژەی بەوە کردبوو، لەو کاتەوە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ کۆبوونەوە چاوەڕوانی هێزە عیراقییەکان دەکات، "بەڵام هەرجارەو بە بیانوویەک کۆبوونەوەکان دواخراون".
 
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو فەریق جومعە عەناد، وەزیری بەرگریی عیراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و گفتوگۆ لەبارەی هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمەرگە و هێزە عیراقییەکان کرا.
 
سەردانی ئەو شاندەی وەزارەرتی پێشمەرگە لە کاتێکدایە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا لە دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لەناو خاکی باشووری کوردستان پێیناوەتە هەفتەی سێیەم.


AM:11:12:02/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو