هۆكاری دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی عیراق ئاشكرا كرا


وێستگه‌ نیوز ـ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگەیاند، گۆڕینەوەی دراو هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەیە و ئەو دەنگۆیانەشی باس لە دواکەوتنی مووچە دەکەن راست نین.


عەدنان زورفی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگەیاند، "لە چەند رۆژی داهاتوودا دوای تەواوکردنی رێکارەکان وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکاتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد: "بەهۆی گۆڕینەوەی دراوەوە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە"، دەشڵێت، "رێگە نادەین مووچە 40 رۆژ جارێک دابەشبکرێت و سەرجەم ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکەینەوە کە لەو بارەیەوە بڵاودەکرێتەوە".

پێشتر، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی عەبدول ئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی جەختی لەوەکردەوە، کە موچەی فەرمانبەران بەبێ هیچ دواکەوتنێک دابەشبکرێت و پێویستە وەزارەتی دارایی کار لەسەر ئەو رێگەچارانە بکات کە لەبەردەستدان بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچە دوانەکەوێت.

لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە عیراق توشی کەمی داهات بووەوە، بەوهۆیەوە پەرلەمانی عیراق بڕیاری قەرزی دەرەکی و ناوخۆی پەسەندکرد، تا دابەشکردنی مووچە بێکێشە بەردەوام بێت.

هــ. ر


AM:10:41:02/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 11144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو